گرنگ

هۆشداری لە روودانی بومەلەرزەیەكی بەهێز و تسۆنامی لە ئەستەمبوڵ دەدرێت

2023-10-21

 
هۆشداری لە روودانی بومەلەرزەیەكی بەهێز و تسۆنامی لە ئەستەمبوڵ دەدرێت
بوار:
ناوه‌ندی هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێرییكردنی بوومه‌له‌رزه‌ و تسونامی له‌ په‌یمانگه‌ی بوومه‌له‌رزه‌زانی توركیا، هۆشداریدا لە روودانی بومەلەرزەیەك و تسۆنامی لە ئەستەنبووڵ .
دۆغان كاڵافات ناوەندەكە رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی توركیا وڵاتی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ و پێشبینی روودانی بومەبەرزیەكی بەهێز لە ئەستەنبوڵ دەكرێت، كە پلەی روودانەكەی‌ له‌سه‌روو حه‌وت پله‌وه‌ ده‌بێت.
دۆغان كاڵافات، راشیگەیاند، پێویستە رێكاری پێویست بگیرێته‌به‌ر و هۆشداری لەبارەی بومەلەرزەكە بدرێت، بۆ ئەوەی پێشوەختە ئامادەكاری هەبێت بۆ ئەگەری روودانەكە.
ئەو باسی له‌وەشكرد، كە ئەو بومەلەرزە ئەگەر رووبدات، رەنگە ببێته‌ هۆی تسونامی له‌ ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه‌، ئەوەش كاریگه‌ری له‌سه‌ر حه‌وت پارێزگا ده‌بێت و پێویسته‌ له‌و حاڵه‌ته‌دا هه‌مووان له‌ كه‌ناری ده‌ریاكە دووربكه‌نه‌وه‌.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color