گرنگ

مووشەکە کیشوەربڕەکەی چین کابوسەکەی ئەمریکا کە دەتوانێت کارەسات دروستبکات

2023-11-04

 

مووشەکە کیشوەربڕەکەی چین
کابوسەکەی ئەمریکا کە دەتوانێت کارەسات دروستبکات
بوار:
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێیوایە کە سوپای چین خەریکی پەرەپێدانی مووشەکێکی نوێی بالیستیکی نێوان کیشوەرەکانە، کە موشەکێکە دەتوانێت لە بەرگەهەوای زەوی بچێتە دەرەوەو بە خێراییەکی زۆر بەدەوری جیهاندا بسووڕێتەوەو دووبارە بچێتەوە ناو بەرگە هەواو بەخێرایی ٢٠ هێندەی خێرایی دەنگ بەرەو ئامانجەکەی بچێت.

ئەم جۆرە مووشەکانە بەزۆری توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمییان هەیە، کە بە شێوەیەکی تایبەت، بە تەقەمەنی ئاسایی چەکدار دەکرێت، ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی ڕۆژنامەی تێلێگراف.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، چین ساڵانێکە لە هەوڵدایە هەمان جۆری مووشەکی بالیستیکی کیشوەربڕ پەرەپێبدات، بۆیە ئێستا گەیشتووە بە ئامانجەکەی.

لە راپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوە، کە واشنتۆن درکی بەوە کردووە، ئەگەر چین پەرە بەو موشەکە بدات، ئەوە وڵاتانی تریش پەنا بۆ ئەوە دەدەن، پەرەو بە موشەکی هاوشێوەی لەوە بدەن.

لەو بارەشەوە پنتاگۆن لە دوایین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا هۆشداریی داوە لە توانا سەربازییەکانی چین و "مووشەکی بالیستیکی نێوان کیشوەرەکان، کە بە شێوەیەکی ئاسایی چەکدار دەکرێن، مەترسی گەورە لەسەر سەقامگیری ستراتیژی دروست دەکەن".

هێزەکانی سوپای چین خاوەنی 350 مووشەکی ئەتۆمی نێوان کیشوەرەکانن، کە مەودای بڕینی هەموو جیهانییان هەیە، کە سێیەم گەورەترین جبەخانەی موشەکی ئەتۆمییە لەدوای ئەمریکا و ڕوسیا، جگە لە 2500 مووشەکی بالیستیکی ئاسایی مامناوەند و کورت مەودا و 300 مووشەکی کروز کە لە ئاسمانەوە هەڵدەدرێن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color