گرنگ

هۆشداری لە هێرشی گروپە چەکدارییەکانی عێراق بۆ سەر بنکە ئاسمانییەکانی ئەمریکا دەدرێت

2023-11-04

 

هۆشداری لە هێرشی گروپە چەکدارییەکانی عێراق بۆ سەر بنکە ئاسمانییەکانی ئەمریکا دەدرێت
بوار: بەغداد

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق پێیوایە، هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق زیانی گەورەی بۆ وڵات دەبێت و لەو بارەشەوە هۆشداری دەدات.

لەتیف ئەلوەرشان ئەندامی لیژنەکە بە بەغدا یەومی ڕاگەیاند، “هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بەو شتانە هەیە، کە لە غەززە ڕوودەدەن، بەتایبەتی کە کوتلە چەکدارەکان هەڕەشەیان کردووە و هۆشدارییەکی زۆریان لەو بارەیەوە داوە.

لەتیف ئەلوەرشان راشیگەیاند، هەمووان نایانەوێت عێراق ببێتە گۆڕەپانێک بۆ هەر ململانێیەکی نێودەوڵەتی یان ناوچەیی، هەمووان باش ئاگادارن ئەگەر عێراق بگۆڕێت بۆ گۆڕەپانی ململانێ، تەنیا دۆڕاو لەم ململانێیەدا عێراقییەکان دەبن.

هەروەها رایگەیاند، ئێمە باوەڕمان وایە کە هێرشەکان بۆ سەر ئەمریکییەکان کاتین و پەیوەستن بە ڕووداوەکانی غەززەوە و دوای کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە ئەو هێرشانەش کۆتایی دێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color