گرنگ

ئەنجامی گەڕان بۆ “فەلەستین” لە “واتسئەپ” توڕەیی لێدەکەوێتەوە.. هۆکارەکەی چییە؟

2023-11-04

 

ئەنجامی گەڕان بۆ “فەلەستین” لە “واتسئەپ” توڕەیی لێدەکەوێتەوە.. هۆکارەکەی چییە؟
بوار:
تایبەتمەندی "دروستکردنی ستیکەر لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد" لە ئەپڵیکەیشنی "واتسئەپ" بۆ پەیوەندی خێرا، توڕەیی زۆری لەسەر پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا دروستکردووە.

ماوەیەک پێش ئێستا کۆمپانیای واتسئەپ تایبەتمەندییەکی بۆ بەکارهێنەرانی خستە کار، کە توانای دروستکردنی ستیکەری خۆدی بە بەکارهێنەر دەبەخشێت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد، ستیکەرەکە لەسەر بنەمای ئەو وەسفەی، کە دەیدەیت بە واتسئەپ دیزاین دەکرێت لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە تەنیا لە چەند وڵاتێک بەردەستە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، ئەم تایبەتمەندییە یان کوڕێک پیشان دەدات ،کە دەمانچەی بەدەستەوەیە کاتێک زاراوەی “فەلەستینی”، یان “کوڕی موسڵمانی فەلەستینی” لە بۆکسی گەڕانەکەدا دەنووسرێت.

لە لایەکی ترەوە زیرەکی دەستکرد کاریکاتێری منداڵانی پیشاندا کە یاری تۆپی پێ دەکەن و دەخوێننەوە، کاتێک داوایان لێدەکرێت وێنەی “کوڕێکی ئیسرائیلی” دیزاین بکات.

دوای گەڕان بەدوای “سوپای ئیسرائیل”، تایبەتمەندییەکە وێنەی سەربازەکانی پیشان دەدا کە زەردەخەنە دەکەن و نوێژ دەکەن، بەبێ بەکارهێنانی چەک.

ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، ئەو ئەنجامانەی پێشتر ئاماژەیان پێکراوە پشتڕاستیکردووەتەوە، تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کارمەندانی کۆمپانیای مێتا خاوەنی ئەپڵیکەیشنی واتسئەپ، ئەو بابەتەیان ڕاگەیاندووە و لە ناوخۆدا گفتوگۆیان لەسەر کردووە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color