گرنگ

بوار هۆکاری سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەغدا ئاشکرادەکات

2023-11-05

 

بوار هۆکاری سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەغدا ئاشکرادەکات
بوار: تایبەت
سەرچاوەیەکی بەرپرس و ئاگادار هۆکاری سەردانی ئەنتۆنی بلیکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بۆ بەغداد ئاشکراکرد.

بەپێی سەرچاوەکەی بوار، سەردانەکەی بلینکن پەیوەندی بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هەیەو ئەو پرسە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە بەغدا یەکدەکاتەوە.

هەر بەپێی سەرچاوەکە، کە نزیکە لەناوەندی سیاسی عێراقی، لەم سەردانەدا وەزیری بەرگری ئەمریکا یەکلایدەکاتەوە، کە ئایا هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق دەمێننەوە، یان بە تەواوی پاشەکشە دەکەن.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: ئەمریکا بێزارە لە بەردەوامی هێرشەکانی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە عێراق، بۆیە ئەگەر بەرپرسانی عێراقی دڵنیایی نەدەن بە واشنتۆن، ئەوە رەنگە بڕیاری کشانەوەی تەواوەتی بدەن، کە ئەوەش بە زیان بۆ سەر بەغدا دەشکێتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color