گرنگ

شەڕی غەزە بە ژمارە.. ئیسرائیل تووشی زیانێکی زۆری بێ وێنەی بووەتەوە

2023-11-05

 

شەڕی غەزە بە ژمارە..
ئیسرائیل تووشی زیانێکی زۆری بێ وێنەی بووەتەوە
بوار:
ڕۆژنامەی کالکالیستی ئیسڕائیلی ڕۆژی یەکشەممە بە پشتبەستن بە ئامارە سەرەتاییەکانی وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، تێچووی ئەو شەڕەی ئیسرائیل دژی چەکدارانی فەڵەستین لە کەرتی غەزە بەڕێوەی دەبات دەگاتە ٢٠٠ ملیار شیکڵ، کە دەکاتە ٥١ ملیار دۆلار.

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، خەمڵاندنی تێچوونەکان کە یەکسانە بە 10%ی کۆی بەرهەمی ناوخۆ، ئەگەر هاتوو شەڕکە 8 بۆ 12 مانگ بەردەوام بێت، ئەمەش تەنیا لە دۆخێکدا شەڕەکە بە سنوورداری بمێنێتەوە بەرەی تری شەڕ لە لوبنان و شوێنی تر نەکرێتەوە.

چەکدارانی فەڵەستین لە غەزەوە لە ٧ی ئۆکتۆبەردا کوشندەترین هێرشیان کردە سەر خەڵکی مەدەنی لە مێژووی ئیسرائیلدا و لەو کاتەوە ئیسرائیل بە ئامانجی لەناوبردنی ئەو گرووپانە غەزە بۆردومان دەکات.

کالکالیست ئاماژەی بەوەشکردووە، نیوەی ئەو خەرجییانەی لە شەڕەکەدا هەیە، خەرجییەکانی بەرگرییە دەبێت، کە دەکاتە نزیکەی یەک ملیار شیکڵ لە ڕۆژێکدا.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، دەوڵەت پابەندە بە یارمەتیدانی هەموو ئەو کەسانەی کە زیانیان بەرکەوتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ڕێنماییەکانم ڕوونن: قەرەبووی هەر کەسێک بکەن پێویستی پێیەتی” بەبێ ئەوەی روونکردنەوە لەسەر زیانەکانی بدات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color