گرنگ

بلینکن بە هێلەکێکی گولەنەبڕو لە ڕێگەی کۆپتەرێکی سەربازییەوە بەغدای بەرەو تورکیا بە جێهێشت

2023-11-06

 

بلینکن بە هێلەکێکی گولەنەبڕو لە ڕێگەی کۆپتەرێکی سەربازییەوە بەغدای بەرەو تورکیا بە جێهێشت
بوار: بەغدا
درەنگانی شەوی رابردوو ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرایکرد، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەغدای بەجێهێشتووە، ئەوەش لەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی ڕەوتی سەدری بۆ ڕەتکردنەوەی سەردانەکەی.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، بلینکن بە ئەوپەڕی خۆپارێزی و بە هێلەکی گولەنەبڕ و بە هێلیکۆپتەرێکی سەربازی بەغدادی پایتەختی عێراقی بەرەو ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا جێهێشتووە.

هەر بە گوێرەی ئاژانسەکە، بلینگن ترسی هەبووە، بەزوویی خۆپیشاندەران بگەنە ناوچەی سەوز و مەترسی لەسەر ژیانی دروست بێت، بۆیە بەغدای بەزوویی بەجێهێشتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە لەکاتی سەردانەکەی لەلایەن لایەنگرانی رەوتی سەدرەوە خۆپیشاندان لە بەغدا ئەنجامدرا، کە خۆپیشاندانەکە لە گۆڕەپانی تەحریر ناوەندی شاری بەغدا دەستیپێکردو بەرەو ناوچەی سەوز تەشەنەی کرد.

پێش ئەوە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدری داوای لە خۆپیشاندەران کرد لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغدا بکشێنەوە، ئەوەش بەهۆی مەترسی پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color