گرنگ

کۆتایی سەرۆک.. زۆرینەی ئیسرائیلییەکان دەیانەوێت نەتانیاهۆ دەستلەکاربکێشێتەوە

2023-11-06

 

کۆتایی سەرۆک.. زۆرینەی ئیسرائیلییەکان دەیانەوێت نەتانیاهۆ دەستلەکاربکێشێتەوە
بوار:
ڕاپرسییەک لە ئیسرائیل ئاشکرایکرد، زۆرینەی ڕەها دەیانەوێت بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیران دەستلەکاربکێشێتەوە، کە بە بەرپرسیاری هێرشەکانی سەر وڵاتەکەیانی دەزانن.

ڕاپرسییەکە لەلایەن دەزگای "بیروڕای ئیسرائیل" ئەنجامدراوە، کە دەزگاکە رایگەیاندووە، بەپێی ئەنجامەکەی بێت، ناتانیاهۆ پێویستە دەستبەجێ، یان بە زووترین کات دەستلەکاربکێشێتەوە.

ڕاپرسییەکە، کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلی بڵاویکردووەتەوە، کە ٦٧% پێیانوایە ناتانیاهۆ پێویستە دەستبەجێ، یان لە کۆتایی شەڕی غەزە دەستلەکاربکێشێتەوە و لە نێو ئەمانەشدا ٤٧% پێیانوایە دوای کۆتایی هاتنی شەڕەکان دەبێ بڕوات، لە بەرامبەردا ٢٩% پێیان وایە پێویستە دەستبەجێ بڕوات.

لە لایەکی دیکەوە 18% پێیانوایە دوای کۆتایی هاتنی شەڕەکان ناتانیاهۆ دەتوانێت لە پێگەی خۆی بەردەوام بێت.

هەروەها لە ڕاپرسییەکەدا بەشێکی زۆری بەشداربووان ناتانیاهۆیان بە بەرپرسیار زانیوە لە پێشبینینەکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ هێرشەکانی حەوتی ئۆکتۆبەر، کە رێژەکەی 44%ی بەشداربووان بووە.

لە کاتێکدا 56% متمانەی بە توانای ئەو بۆ بەڕێوەبردنی شەڕە بەردەوامەکانی غەزە نییە، تەنیا 28% ئاماژەیان بەوە کردووە، کە متمانەیان بە بەڕێوەبەرایەتییەکەی هەیە.

هاوکات، 64% باوەڕی خۆیان دەربڕیوە ، کە دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەختە لەدوای کۆتایی هاتنی شەڕ ئەنجام بدرێت.

پێدەچێت ئاستی متمانە بە ناتانیاهۆ بە بەراورد بە وەزیری بەرگری و فەرماندە باڵاکانی سوپا زۆر نزم بێت، چونکە تەنیا 5% یوڤ گالانت وەزیری بەرگرییان لە هێرشەکانی سەر ئیسرائیل بەرپرسیار کردووە، 33%ش سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا و فەرماندە باڵاکانی سوپایان بەرپرسیار کردووە.


ئەنجامی ڕاپرسییەکە تا ڕادەیەکی زۆر لەگەڵ ڕاپۆرت و چاوەڕوانییە زۆرەکانی ئەمریکادا یەکدەگرێتەوە، کە ئاماژەیان بەوە کردووە ڕۆژانی دەسەڵاتی نەتانیاهۆ ژمارەیان بۆ دانراوەو بەرەو کۆتایی دەچێت، واشنتۆن دەبێت کار بکات بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆی.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color