گرنگ

18 دەزگای نێودەوڵەتی داوای ئاگربەست لە غەزە دەکەن

2023-11-06

 

18 دەزگای نێودەوڵەتی داوای ئاگربەست لە غەزە دەکەن
بوار:
بەرپرسانی هەژدە دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە غەزە و مۆڵەتدان بۆ چوونە ژوورەوەی هاوکاری زیاتر دەکەن.

بەرپرسانی دەزگا سەرەکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و توڕەیی خۆیان لە ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە غەزە دەربڕی و داوای "دەستبەجێی ئاگربەستی مرۆیی" و چوونە ناوەوەی خۆراک و ئاو و دەرمان و سووتەمەنی زیاتریان کرد بۆ ناو کەرتی گەمارۆدراوی غەزە.

بەرپرسانی 18 ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ئەوەشیان ڕایانگەیاندووە، بەتەواوی گەلێک گەمارۆ دراوەو هێرشیان دەکرێتە سەر، ڕێگری لە دەستڕاگەیشتن بە پێداویستییە سەرەکییەکان دەکرێت، لە ماڵ و پەناگە و نەخۆشخانە و شوێنی پەرستنەکانیان بۆردومان دەکرێن”.


هەروەها بەرپرسانی دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان لە چەکدارانی فەڵەستین کردووە "بارمتەکان ئازاد بکات".

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی فەلەستین پشتڕاستی کردەوە کە دەیان کەس لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسەر کەمپی ئەلمەغازی لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کوژراون و بریندار بوون.


ئێستا بەهۆی بۆردومانی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ٩ هەزار و ٧٧٠ هاووڵاتیی فەلەستینی کوژراون، کە چوار هەزار و ٨٠٠ منداڵ و دوو هەزار و ٥٥٠ ژنن، هەروەها ژمارەی بریندارەکان لە ئەنجامی بۆردومانی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ ٢٤ هەزار و ٨٠٨ بریندار بەرزبووەتەوە و دوو هەزار و ٦٦٠ کەسیش بێسەروشوێنن کە هەزار و ٢٧٠یان منداڵن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color