گرنگ

ئەمریکا ژێردەریاییەکی ئەتۆمییش رەوانەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەکات

2023-11-06

 

ئەمریکا ژێردەریاییەکی ئەتۆمییش رەوانەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەکات
بوار:
بەپێی ڕاپۆرتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، ژێردەریایییەکی ئەتۆمی ئەمریکی پەیوەندی بە دوو کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکییەوە کردووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، لە تویتێکدا لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی “X”، (تویتەر پێشتر) ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند، ژێردەریایی ئەتۆمی “ئۆهایۆ” گەیشتووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕوونیکردەوە، کە ژێردەریایی "ئۆهایۆ" دوێنێ یەکشەممە گەیشتە ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هەروەها رایگەیاندووە، ژێردەریایی "ئۆهایۆ" پەیوەندی بە کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی "ئایزنهاوەر" و "جیراڵد فۆرد" و گروپی کەشتییە جەنگییەکانیانەوە دەکات، کە پێشتر لەلایەن سوپای ئەمریکاوە لە ناوچەکە جێگیرکرابوون.

مانگی رابردوو کەشتی فڕۆکەهەڵگری "جیراڵد فۆرد" گەیشتە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە نزیک غەززە، ئەوەش دوای ئەو هێرشە گەورەیەی لە 7ی تشرینی یەکەمی ڕابردوو بۆ سەر باشووری ئیسرائیل دەستیپێکرد.

پاشان واشنتۆن کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی دوایت ئایزنهاوەری نارد، ئەمەش لە چوارچێوەی پاکێجێکی هاوکاری، کە واشنتۆن دوای هێرش بۆ ئیسرائیل دابینی کرد.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color