گرنگ

بۆ جارێكی دیكە هێرش كرایەوە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد

2023-11-06

 

بۆ جارێكی دیكە هێرش كرایەوە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد
بوار: بەغدا
چەند کاتژمێرێک دوای سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ بەغدا، بە مووشەک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد، کە هێزەکانی ئەمەریکا تێیدا جێگیر كراون.

گرووپی "مقاومەی ئیسلامی لە عێراق" لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بە چوار مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە سنووری پارێزگای ئەنبار کە هێزەکانی ئەمەریکا تێیدا جێگیر كراون.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، هەر چوار مووشەکەکە ئامانجەکانیان پێکاوە و "هێرشکارەکانیش بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان".

زیانە گیانی و ماددییەکانی هێرشەکە ئاشکرا نەكراون، هێرشەکەش لەکاتێکدایە شەوی رابردوو ئەنتۆنی بلینک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بەغدای کرد و سودانی بەڵێنی پێدا رێگری بکات لە هێرشەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color