گرنگ

ئیسرائیل کچە چالاکوانە فەڵەستینییەکەیان دەستگیرکرد

2023-11-07

 

ئیسرائیل کچە چالاکوانە فەڵەستینییەکەیان دەستگیرکرد

بوار:
هێزەکانی ئیسرائیل عەهد تەمیمی چالاکوانی فەڵەستینیان بە تۆمەتی هاندانی توندوتیژی دەستگیرکرد، بەڵام دایکی ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوەو رایگەیاند، تۆمەتەکە لەسەر بنەمای پۆستێکی ساختەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بووه.

سوپای ئیسرائیل لە گوندی نەبی ساڵح لە کەرتی ڕۆژئاوای فەڵەستین، عەهید تەمیمی تەمەن ٢٢ ساڵیان دەستگیرکرد، کە دانیشتوانی کەناری ڕۆژئاوا بە پاڵەوانی دەزانن لەو کاتەوەی لە گرتە ڤیدیۆییەک دەرکەوت شەقێکی لە سەربازێکی ئیسرائیلیدا، کاتێک لە ساڵی ٢٠١٧دا چەند سەربازێک هەڵیانکوتایە سەر گوندەکەی، کە تەمەنی شانزە ساڵ بوو.

ئەو و کەسانی دیکە ساڵانێکە ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەر بە دەستبەسەرداگرتنی زەوییە فەلەستینییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە لەناوچەکانیان.

سوپا لەبارەی دەستگیرکردنەکەی رایگەیاند، بە تۆمەتی هاندانی توندوتیژی و داوای "چالاکی تیرۆریستی”ی ئەو کچەیان دەستگیرکردووە، کە دەستگیرکردنەکەی کاردانەوەی زۆری دروستکردووە.

نەریمان تەمیمی دایکی ئاماژەی بەوەدا، کە زیاتر لە دە سەربازی ئیسرائیلی لە شەودا هەڵیانکوتایە سەر ماڵییان کچەکەیان دەستگیرکردووە.

دایکی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان (دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل) کچەکەی تۆمەتباری دەکەن بەوەی پۆستێکی نووسیوە، کە هاندەری کوشتنی تێدایە، گوایە ئەو ئەکاونتەی ئینستاگرام بەناوی ئەو دروستکراوەو پەیوەندی بەوەوە نییە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color