گرنگ

دەستبەجێ کۆنترۆڵی میلیشیاکانتان بکەن" سودانی هەڕەشەکەی ئەمریکای گەیاندە تاران

2023-11-07

 

"دەستبەجێ کۆنترۆڵی میلیشیاکانتان بکەن"
سودانی هەڕەشەکەی ئەمریکای گەیاندە تاران

بوار:
لە میانەی سەردانەکەیدا، بۆ تاران، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی حکومەتی ئەمریکای گەیاندە سەرکردایەتی ئێران، کە تایبەت بووە بە نیگەرانی واشنتۆن لە هێرشەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی لەناوچەکە.

پەیامەکە هەڕەشەی توندی ئەمریکا بووە بۆ بەرپرسانی تاران و داوای کردووە، بەزوویی کۆنتڕۆڵی گروپە چەکدارییەکان بکەن، بە پێچەوانەوە واشنتۆن کاردانەوەی توندی دەبێت بەرانبەر ئەو گروپانەو تەنانەت دەسەڵاتی ئێرانیش.

ئەرکی سودانی تەنیا گەیاندنی پەیامی ئەمریکا بۆ ئێران بە شێوەیەکی بێلایەن نەبووە، بەڵکو خۆی و حکومەتەکەشی ئاگادارکراوەتەوە، کە دەبێت رۆڵ بگێڕێت لە کۆنتڕۆڵکردنی ئەو گروپانەی ، لە عێراقەوە هێرش دەکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەناوچەکە.

سەردانەکەی سودانیش بۆ تاران لە رۆژی دوو شەممە، دوای ئەوە هات، شەوی یەک شەممە ئەنتۆنی بلینک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بەغداد و بە گوێرەی سەرچاوەکان، ئەو وەزیرەی ئەمریکا پەیامی هەڕەشەکەی بە سوودانی داوەو ئەویش گەیاندوویەتی بەتاران.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color