گرنگ

سوپای ئیسرائیل گەیشتە ناو شاری غەزە.. شەڕ لە هەموو میحوەرەکانی کەرتی غەزەوە چڕبووەتەوە

2023-11-08

 

سوپای ئیسرائیل گەیشتە ناو شاری غەزە..
شەڕ لە هەموو میحوەرەکانی کەرتی غەزەوە چڕبووەتەوە
بوار:
لە سەرەتای مانگی دووەمیدا، شەڕی غەزە لە هەموو بەرەیەکدا پەرەی سەندووە و ستراتیژی ئیسرائیل لە گەمارۆی سەر کەرتی غەزە گۆڕاوە بۆ هێرشکردن.

بەگوێرەی لێدوانەکانی سوپای ئیسرائیل، دوای دەیان رووبەرووبوونەوە هێزەکانیان توانیویانە بگەنە ناو شاری غەزەو پێشڕەویشیان بەردەوامە.

هاوکات سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی باکووری غەزە، پێکدادانی توند لە نێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی فەڵەستین لە نزیک باکووری کەمپی ئەلبرەیج ڕوویداوە.

سەرچاوەکان بڵاویشیانکردەوە، بۆ پێشڕەویکردن سوپای ئیسرائیل لە چەند کاتژمێری رابردوو، کەمپی شاطئ، ئەلعەتاترە، جەبەلییە، ئەلسودانییە و گەڕەکەکانی ئەلسەفتاوی و شێخ رەضوان، لە میحوەری باکووری ڕۆژئاوا بە چڕی بۆردومان کردووە.

هەروەها شەڕی توند لە نێوان هەردوولا لە بەیت لاحیا ڕوویدا و چەکدارانی فەڵەستینیش تێکشکاندنی چەند ئۆتۆمبێلێکی سوپای ئیسرائیلیان لەو میحوەرەدا ڕاگەیاند.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color