ئەمریکا هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازی ئێران لە سوریا
بوار،
ئەمریکا هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازی ئێران لە سوریا، کە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی بووە.
لۆید ئۆستن، وەزیرى بەرگرى #ئەمریکا ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردە سەر بنکەیەکى سوپاى پاسدارانی ئێران لە سوریا.
لوید ئۆستن ڕاشیگەیاند، هێرشەکە بە دوو فڕۆکەى جۆى F15 و بە فەرمانی جۆ بایدن کراوەتە سەر بنکە سەربازییەکە.
هەروەها ڕایگەیاند، هێرشەکە بۆ خۆپارێزی و بەرگری لە خۆکردنى هێزەکانی ئەمریکا بووە.
ئۆستن هەڕەشەشی کرد بەوەی بەتەواوى ئامادەن بۆ گرتنەبەرى رێوشوێن و وەڵامدانەوەی دیکە بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانمان و هەر مەترسییەک ڕووبەڕوومان بێتەوە.