گرنگ

ژێردەیایی “یو ئێس ئەی ئۆهایۆ” جوڵەی کرد ئەمریکا موشەکە ئەتۆمییەکانی رەوانەی ئاوەکانی ئیسرائیل دەکات

2023-11-09

 

ژێردەیایی “یو ئێس ئەی ئۆهایۆ” جوڵەی کرد

ئەمریکا موشەکە ئەتۆمییەکانی رەوانەی ئاوەکانی ئیسرائیل دەکات

بوار:

رەنگە بابەتی هەڕەشەکانی گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکە کاریگەری لەسەر ئەمریکا دانابێت و ئەو هەڕەشانەی بە جددی وەرگرتبێت، کە ماوەیەکە دەیکەن.

گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران بەهۆی پیشتوانییەکانی ئەمریکا بۆ سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەزە، هەڕەشەی ئەوە دەکەن، کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەناوچەکە بە ئامانج دەگرن.

لەبەرانبەر ئەوەدا لە هەنگاوێکی دەگمەندا ئەمریکا گەورەترین ژێردەریایی ئەتۆمی خۆی رەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردو لە ئاوەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە نزیک ئیسرائیل جێگیریکردووە.

ئەو ژێردەریاییەی ئەمریکا رەوانەی نزیک ئیسرائیلی کردووە، ناوی ژێردەیایی “یو ئێس ئەی ئۆهایۆ”یەو رۆژی دوو شەممە دوای گەیشتنی بە ئاوەکانی ئیسرائیل پەیوەندی کردووە بە هەردوو کەشتی فڕۆکەهەڵگری جیراڵد فۆرد و ئایزنهاوەر، کە ئەمریکا پێشتر رەوانەی ناوچەکەی کردبوون.

بە گوێرەی کەناڵی سی ئێن ئێن، ژێردەریاییەکەی بەشێکە لە سیستمی چەکی ئەتۆمی ئەمریکا، هەڵگری چەند جۆرە مووشەکیکە، ئەو موشەکانە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیان هەیە.

ژێردەریایی ئۆهایۆ، توانایەکی بەرزی هەیە، کە لەکاتی جەنگی سارد دروستکراوەو ئەمریکا خاوەنی ١٨ ژێردەریایی لەو جۆرەیە، کە لە نێوان ساڵانی ١٩٧٦ بۆ ١٩٩٧ دروستکراون.

ژێردەریاییەکە هەردوو موشەکی جۆری کرۆز و بالیستکی ئاراستە دەکات و توانای هەیە لەماوەی یەک خولەکدا شەش شاری گەورەی جیهان لەناوبەرێت.

ژێردەیارییەکە توانای هەڵگرتنی 154 مووشەکی ڕێنماییکراوی هەیە، کە هەر مووشەکێک توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی هەیە، کە درێژی ژێردەریاییەکە ١٧٠ مەترەو پانییەکەشی ١٠ مەتر.

کێشی ژێردەریاییەکە لەکاتی سەرئاوکەوتندا نزیکەی ١٦ تۆنە، لەکاتی نوقمبووندا، نزیکەی ١٨ تۆن، خێراییەکەی ٣٦ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، توانای هەیە تا قووڵایی ٣٥٠ مەتر بچێتە ژێر ئاو، کە چەکە هەڵگیراوەکانی ناوی توانایان هەیە زیان بە یەک کیشوەری وەک ئەوروپا بگەیەنن.

بزوێنەری ژێردەریاییەکە لە جۆری " S 8 G" بە وزەی ئەتۆم کار دەکات و توانای ٦٠ هەزار ئەسپی هەیە، کە ئەوەش وایکردووە، بە یەکێک لە گەورەترین ژێردەریاییەکانی سوپای ئەمریکا ناوببرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color