گرنگ

سەرۆک کۆماری عێراق: دەوڵەتێكی سەربەخۆ بۆ فەلەستینیەکان و پایتەختەكەی قودس بێت

2023-11-12

 

سەرۆک کۆماری عێراق:
دەوڵەتێكی سەربەخۆ بۆ فەلەستینیەکان و پایتەختەكەی قودس بێت

بوار،
لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق لە كۆنگرەی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی‌و ئیسلامی لە ریاز رایگەیاند:

ئەوەی سوپای داگیركەر لە غەززە دەیكات بەجولەكەكردنی ناوچە فەلەستینییەكانە.

هەڵوێستی عێراق بریتیە لە دەوڵەتێكی سەربەخۆ بۆ فەلەستینییەكان و پایتەختەكەی قودس بێت.

ئێستا سیاسەتی تۆڵەكردنەوە‌و سزادانی بەكۆمەڵ بەرامبەر بە گەلی فەلەستین ئەنجام دەدرێت.

پچڕاندنی پەیوەندییەكان لە كەرتی غەززە ئامانج لێی گۆشەگیركردنی زیاتر لە دوو ملیۆن مرۆڤ‌و شاردنەوەی تاوانەكانی جەنگی داگیركەرە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color