گرنگ

سوتەمەنی و دەرمان بەرەو تەواوبوون دەچێت.. لە غەزە چی دەگوزەرێت؟

2023-11-12

 

سوتەمەنی و دەرمان بەرەو تەواوبوون دەچێت.. لە غەزە چی دەگوزەرێت؟
بوار:
پێدەچێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ژمارەی گیانلەدەستدانی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەزە زیاتر بێت، نەک تەنیا بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەریان، بەڵکو لە ئەنجامی وەستاندنی کارەکانی نەخۆشخانە گەورەکان بەهۆی تەواوبوونی سووتەمەنی و کەمبوونەوەی دەرمان، ئەوەش بەپێی سەرچاوە پزیشکییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.

بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی تەندروستی غەزە، رۆژی شەممە، نەخۆشخانەی شیفا و نەخۆشخانەی قودس بەهۆی تەواوبوونی سووتەمەنی مۆلیدەی کارەبایی نوقمبوونی تاریکی بوون، لە خزمەتگوزاری کەوتوون.

بەهۆی ئەو حاڵەتەوە ئەو نەخۆشانەی، کە بە ئامێری هەناسەدان چارەسەر دەکرێن ژیانیان لە مەترسیدا دەبێت، هەروها ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، بەهەمان شێوە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

جگە لە قەیرانی تەواوبوونی سووتەمەنی، پزیشکانی بێسنوور جارێکی دیکە جەختدەکەنەوە، بەهۆی کەمی دەرمان، بەتایبەتی ئەو دەرمانانەی پەیوەندییان بە بێهۆشکردنەوە هەیە، تەواو بوون و ئەوەش مەترسییەکە زیاتر دەکات.

لەلایەکی تر بەهۆی زۆری ژمارەی بریندارەکان، بەشێک لە نەخۆشەکان لەسەر زەوی پاڵکەوتوون، پزیشکەکانیش لەڕاوەکاندا نەشتەرگەری ئەنجام دەدەن.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color