گرنگ

وردەکاری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دوو بنکەی گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران لە سوریا

2023-11-13

 

وردەکاری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دوو بنکەی گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران لە سوریا
بوار:
بەپێی وتەی لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا، شەوی یەك شەممە لە کاردانەوەی هێرشەکانی سەر سەربازە ئەمریکییەکان، هەڵمەتێکی فراوانی سەربازییان بۆ بە ئامانجگرتنی دوو بارەگای پەیوەست بە ئێران لە سوریا دەستپێکردووە.

ئۆستین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا هێرشێکی وردیان کردە سەر چەند دامەزراوەیەکی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، کە لەلایەن سوپای پاسداران و گروپەکانی پەیوەندیدار بە ئێرانەوە بەکاردەهێنرێن، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرشە بەردەوامەکانی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکی لە عێراق و سوریا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هێرشەکان دامەزراوەیەکی مەشق و ڕاهێنان و بنکەیەکی سەربازی نزیک لە شارەکانی ئەلبوکەمال و ئەلمەیادینیان بە ئامانج گرتووە.

لەلایەکی تر ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە ڕایگەیاندبوو، یەکێک لەو دوو ئامانجەی کراوەتە ئامانج، شوێنی هەڵگرتنی چەک بووە، ئامانجەکەی دیکەش دامەزراوەی “فەرماندەیی و کۆنترۆڵ” بووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color