گرنگ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم: سلێمانی، ڕۆڵی هەبووە لە قوربانیدان بۆ ئازادی


 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم:
سلێمانی، ڕۆڵی هەبووە لە قوربانیدان بۆ ئازادی

#بوار
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پەیامێکی بە بۆنەی ساڵیادی بنیاتنانی سلێمانی بڵاوکردووەتەوەو نوسیویەتی:

بە بۆنەی ٢٣٩هەمین ساڵیادی بنیاتنانی پایتەختی ڕۆشنبیریی كوردستان، شاری سلێمانیی ئازیزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خه‌ڵکی شاری هەڵمەت و قوربانی دەكەم.

سلێمانی هەمیشە شارێكی زیندوو بووە و ڕۆڵ و پێگەیەكی كاریگەر و دیاری هەبووە لە خەبات و قوربانیدان بۆ ئازادی و سەرفرازیی گەلەكەمان.

بە ئومێدی ئاوەدانی و گەشە و پێشكەوتنی بەردەوام بۆ سلێمانی و سەرجەم شارەكانی دیكەی كوردستان.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color