گرنگ

هاووڵاتیانی سلێمانی 350 ملیار دینار قەرزداری كارەبان

2023-11-14

 

هاووڵاتیانی سلێمانی 350 ملیار دینار قەرزداری كارەبان

بوار،
لە ئێستادا هاووڵاتیان و خاوەن كارانی سلێمانی بڕی 350 ملیار دینار قەرزداری كارەبان.

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بە بواری ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا لەوەرزی پایزداین و هێشتا پلەكانی گەرما زۆر نزم نەبوونەتەوە ئەمە وایكردووە كە خواست لەسەر كارەبا زۆر نەبێت، هەر ئەمەش وایكردووە كە لەم وەرزەدا بتوانین بڕی 18 تا 19 كاتژمێر كارەبا بۆهاووڵاتیان دابین بكەین، بەڵام بە دڵنیاییەوە لەسەرەتای مانگی داهاتوو ئەم بڕە گۆرانكاری بەسەردا دێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە شەوانە لە كاتژمێر یەكی شەو بۆ 12 ی نیوەڕۆ كارەبای مۆلیدە بەهاووڵاتیان نادرێت و مۆلیدەكان كاریان پێناكرێت بەڵام لەكاتژمێر حەوت بۆ هەشت ی سەرلەبەیانی كاتژمێرێك كارەبای مۆلیدە بۆهاووڵاتیان دابیندەكریت، هاوكات ئەگەر سوتەمەنی بەسەرهاووڵاتیان دابەشبكریت و هاوكات گرفتی مووچەش چارەسەر بكرێت ئەوا بەدڵنیایی كاریگەری باشی دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی فشارەكان لەسەر بەكارهێنانی كارەبا.

ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرا‌وەتی گشتی كارەبای سلیمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا لێخۆشبوونی لە %15 بۆ قەرزی كارەبای هاووڵاتیان كاری پێناكرێت تەنها بۆ قەرزی هاوبەشانی بازرگانی و كشتوكاڵو حكومی كاری پێدەكرێت ئەوەش تا 28ی ئەم مانگە كاری پێدەكرێت، هاوكات لە ئێستاشدا بەسەرجەم هاوبەشانی كارەبا بڕی 350 ملیار دینار پارەی قەرزی كارەبایان لاماوە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color