دایکی ناڵە سوپەر:
کێشەی ناڵە چارەسەر نەکرێت، نهێنی گەورەم لایە و ئاشکرای دەکەم
#بوار
خوناو دەرگەڵەیی دایکی ڕاگەیاندنکار ناڵە سوپەر دەڵێت، کچەکەی دۆخی تەندروستی خراپە و لە زیندان نەیانبردووەتە نەخۆشخانە.
دایکی ناڵە سوپەر هەڕەشەی ئاشکراکردنی نهێنی و زانیاری نەبیستراو دەکات ئەگەر کێشەی کچەکەی چارەسەر نەکرێت.
خوناو دەرگەڵەیی دەڵێت ”تۆمەتیان بۆ کچەکەم دروست کردووە و بە شێوەیەکی نادادپەروارانە سزادراوە”.
دایکی ناڵە سوپەر کە بە گریانەوە قسەی بۆ بوار کرد، باسی لە خراپی دۆخی تەندروستی کچەکەی کرد و وتی ”بەداخەوە دۆخی تەندروستی کچەکەم زۆر خراپەو چەند ڕۆژێکە مانی لە خواردن گرتووە”.
خوناو دەرگەڵەیی، دەشڵێت ”نهێنی گەورەم لایە، ئەگەر کێشەی کچەکەم چارەسەر نەکرێت ئەوا هەمووی ئاشکرا دەکەم”.
دایکی ناڵە سوپەر، داوا لە بەرپرسانی حکومەت دەکات چارەسەرێک بۆ کێشەی کچەکەی بدۆزنەوەو بیبەن بۆ نەخۆشخانە.