گرنگ

عەلی حسێن، بەرپرسی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی: ئەنجامدانی خۆپیشاندان مافێکی ڕەوای خەڵکە

2023-11-14

 

عەلی حسێن، بەرپرسی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی:
ئەنجامدانی خۆپیشاندان مافێکی ڕەوای خەڵکە

#بوار
عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی ڕێکخستنی ”سلێمانی، هەڵەبجە”ی ئەو حیزبە ڕایدەگەیەنێت ئەنجامدانی خۆپیشاندان مافێکی ڕەوای خەڵکەو ئەو دۆخەی هەیە بە هۆی فشاری سیاسی بەغداوەیە.

عەلی حوسێن، لە میانی سەردانێکی بۆ بارەگای پەیوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند ”بۆ برایەتی و هەڤاڵێتی لەگەڵ یەکێتی سەردانمان کردوون و دەمانەوێت لەگەڵ یەکێتی پەیوەندییەکی باشمان هەبێت”.

ئەو بەرپرسەی پارتی باسی لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی کردو وتی ”بێگومان ئەنجامدانی خۆپیشاندان مافی خەڵکەو حکومەتیش تێگەیشتنی هەیە بۆ داواکارییەکانی خۆپیشاندەران.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color