گرنگ

مەسرور بارزانی: کۆبوونەوەیەکی باشمان لەگەڵ شاندی عێراقی کردو ئەگەری دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت هەیە

2023-11-14

 

مەسرور بارزانی: کۆبوونەوەیەکی باشمان لەگەڵ شاندی عێراقی کردو ئەگەری دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت هەیە
بوار: هەولێر

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراقی "باش" بووە و جەخت لەوە دەکاتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بە حکومەتی فیدراڵی جێبەجێکردووە.

مەسرور بارزانی، ئەمرۆ سێ شەممە لەمیانی بەشداری لە فێستیڤاڵی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی باشمان هەبوو لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراقی، کە لە هەمان کاتدا جێگری سەرۆکوەزیرانیشە.

هەروەها رایگەیاند، ئەوەی لەسەر هەرێم بووە لەرووی کاری تەکنیکی یاخود یاسایی، هەرچی ئەرکی سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە، جێبەجێکراوە، هەمووشمان لەگەڵیان باس کرد، دەمێنێتەوە لەسەر ئەوەی کە مافەکانی خەڵکی کوردستان وەکو خۆی کە لە دەستووردا هاتووە، ئەوانیش رێز لەو مافانە بگرن و جێبەجێیان بکەن.

مەسرور بارزانی باسی لەوەش کرد، لەگەڵ شاندی عێراق گەیشتینە زۆر تێگەیشتنی باش و ئاشکراشیکرد، ئەگەری دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم هەیە، بەڵام دەبێت مافە دەستورییەکانمان دابین بکرێت.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color