گرنگ

لە کەرکوک یەکێتی ڕۆژی شەممەو پارتی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکەن


 

لە کەرکوک یەکێتی ڕۆژی شەممەو پارتی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکەن

#بوار
لە سنوری پارێزگای کەرکوک هەر یەک لە پارتی و یەکێتی لە هەفتەی داهاتوو بە فەڕمی هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستپێدەکەن.

بڕیار وایە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ڕۆژی ١٨ی تشرینی دووەم، بە ئەنجامدانی ئیڤێنتێکی گەورەو فراوان بە شێوەیەکی فەڕمی دەست بکات بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن.

لە بەرامبەردا، پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژی ١٩ی تشرینی دووەم، بەشێوەیەکی فەڕمی بارەگای لقی سێی حیزبەکەی لە کەرکوک دەکاتەوەو لە ڕێی ئاهەنگێکی فراوانەوە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیار بوو پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بارەگای لقی سێی حیزبەکەی بکاتەوە، بەڵام بە هۆی ئیڤێنتەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە کردنەوەی بارەگای حیزبەکەیان بۆ دوای مەڕاسیمەکەی یەکێتی دواخستووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color