گرنگ

عێراق چەند رێکارێکی نوێ بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەگرێتە بەر

2023-11-14

 

عێراق چەند رێکارێکی نوێ بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەگرێتە بەر
بوار: بەغدا
ئاژانسی هەواڵیی عێراقی لە سەرچاوەیەکی حکومییەوە، چەند رێکارێکی نوێی حکومەتی بۆ کەمکردنەوەو چارەسەرکردنی جیاوازی نێوان نرخی فەرمی دینار بەرانبەر دۆلار لەگەڵ بازاڕی ئاشکراکرد.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، رێکاری یەکەم ئەوەیە، لەوەی زۆرترین بازرگان و هاوردەکار سوود لە پەنجەرەی فرۆشتنی دراوی بیانی ببنن و بەکاریبهێنن بۆ کڕینی کاڵا لە دەرەوە.

هەر بە گوێرەی سەرچاوەکە، حکومەت و بانکی ناوەندی بەدەوام دەبن لە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئێرانی بۆ رێکخستنی بازرگانی نێوان هەردوولا و دیاریکردنی باشترین بژاردە بۆ پێدانی شایستە داراییەکان.

سەرچاوەکە ئاشکراشیکردووە، محەمەد شەیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کار لەسەر چەند رێکارێک دەکات بۆ ئەوەی جیاوازی نێوان نرخی فەرمی دینار بەرانبەر دۆلار لەگە بازاڕی رەش کەمبکاتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color