لە چەند رۆژی داهاتوودا نرخی دۆلار نزمدەبێتەوە و نزیک دەبێتەوە لە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی
بوار:
نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووریی عێراق پێشبینی دەکات بەم نزیکانە نرخی دۆلار بەرانبەر دینار جێگیربێت و نرخەکەشی بەرزبێتەوە.
نەبیل مەرسومی، لە لێدوانێکی وتی: ڕێککەوتنی بانکی فیدراڵی ئەمریکا و بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی دۆلارەوە کاریگەری دەبێت لەسەر نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار و بەم نزیکانە نرخەکەی بە تەواوی دادەبەزێت.
نەبیل مەرسومی وتیشی: دیارترین هۆکاری دابەزینی بەهای دۆلار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزکردنی سەرمایەی بانکە عێراقییەکان، کە ئەوە وا دەکات، فشارەکانی سەر بانکی ناوەندی کەمبێتەوەو هاوسەنگی لە بازاڕ دروست بێت.
نەبیل پێشبینی کرد لە چەند رۆژی داهاتوودا، بەهای 100 دۆلار لە دەوروبەری 150 هەزار دینار جێگیربێت و لە کۆتایی ساڵیش نزیک بێتەوە لەو نرخەی بانکی ناوەندی دیاریکردووە.