گرنگ

عێراق رەتدەکاتەوە هاوشێوەی هەرێم مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان بکات

2023-11-15

 

عێراق رەتدەکاتەوە هاوشێوەی هەرێم مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان بکات

بوار، تایبەت
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رەتیکردووەتەوە، هاوشێوەی هەرێمی کوردستان مامەڵە لەگەڵ گرێبەستی کۆمپانیا بەرهەمهێنەکانی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێم بکات.

بە پێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار کەوتووە، لەو کۆبوونەوانەی وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ وەزارەتی سامانەسروشتییەکان و کۆمپانیا بەرهەمهێنە نەوتییەکانی هەرێم لە دوو رۆژی رابردوو کردوویەتی، سوور بووە لەسەر ئەوەی کێشەی ئەو کۆمپانیایانە بۆ بەرهێنانی نەوت چارەسەر بکات، بەڵام بەو شێوەی بەغدا دەیەوێت، نەک ئەوەی پێشتر هەبووە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، وەزیری نەوت جەختیکردووەتەوە، ئەوان ناتوانن هاوشێوەی هەرێم و بەپێی ئەو گرێبەستانەی پێشتر هەیە مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیاکان بکەن، بەو پێیەی گرێبەستەکان زۆر جیاوازە لە گرێبەستەکانی وەزارەتەکەی، کە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە هەیانە، لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق کاردەکەن.

بوار زانیویەتی، وەزیری نەوت سەرەرای ئەوەی رەتکردووەتەوە، هاوشێوەی هەرێم مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیاکان بکات، بەڵام ئامادەیی نیشانداوە ئاسانکاری بکات و بە گرێبەستی نوێ، کە لەگەڵ سروشتی ناوچەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم بگونجێت، کێشەکانیان چارەسەربکات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color