گرنگ

نێچیرڤان بارزانی سەردانەکەی سودانی و شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ هەولێر ئەرێنی بوو

2023-11-15

 

نێچیرڤان بارزانی سەردانەکەی سودانی و شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ هەولێر ئەرێنی بوو
بوار: هەولێر
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوەو رایگەیاند، سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بەشێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەچوو، بۆیە هیوادارین کێشەکان کۆتایی بێت.

ئەو قسانەی نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ چوار شەممە لەمیانی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم بووە، ئەوەش لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئیریک شۆڤاڵێی باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق.

سەرۆکی هەرێم راشیگەیاندووە، هەمیشە جەختیان لەوە کردووەتەوە هەوڵبدرێت بەپێی دەستور کێشەکانیان لەگەڵ عێراق چارەسەر بکرێت، ئەوەش بەگوێرەی دەستووری عێراق.

ئاشکراشیکردووە، سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندەکەی وەزارەتی نەوت بە شێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوە چووە سەبارەت بە پرسی موچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color