گرنگ

هەرێم بەردەوامە لە هەناردەى نەوت و رۆژانە 600 تانکەر بە قاچاغ دەباتە ئێران

2023-11-15

 

هەرێم بەردەوامە لە هەناردەى نەوت و رۆژانە 600 تانکەر بە قاچاغ دەباتە ئێران
بوار:
بە گوێرەى قسەى نەبیل مەرسومی شارەزای ئابووری عێراق، هەرێمى کوردستان بەردەوامە لە هەناردەى نەوت، ئەوەش لە رێگەى تانکەرەوەو بە رێگاى قاچاغ.

هەر بە قسەى نەبیل مەرسومى، لە هەرێمەوە رۆژانە نزیکەی 600 تانکەر نەوتی ڕەش لە دەروازەی پەروێزخانەوە دەنێردرێت بۆ ئێران، لەوێشەوە ڕەوانەی بەندەر عەباس و پاشان بازاڕەکانى جیهان دەکرێت.

ئەو شارەزایە ئاشکرایکردووە، ئەو نەوتە لە کێڵگە نەوتییەکانى حەسیرە، چیا سورخ و شیواشۆکەوە دەردەهێنرێت، کە بەشێکى دەبرێتە پاڵاوتگەکانی کار و لاناز و ئەوى تریش بە شێوەى قاچاغ رەوانەى دەرەوە دەکرێت.

ئەو ئەو نرخەشى ئاشکراکردووە، کە نەوتەکەى پێدەفرۆشرێت و بە گوێرەى ئەو شارەزایە، نرخى هەر تۆنێکی بە 460 دۆلار دەفرۆشرێت، کە ئەوەش دەکاتە 61 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوتى خاو و رەش.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color