حەلبووسی: بڕیاری دادگای فیدراڵی یاسایی نیە
بوار،
محەمەد حەلبووسی، دوای دوورخستنەوەی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:
دادگای باڵای فیدراڵی رەچاوی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکانی نەکردووە.
ئەگەر یاسا سەروەر نەبێت کۆمەڵگە بەرەو هەڵدێر دەچێت.
بەپێی ماددەی 49 لە دەستوور و بەپێی یاسای هەڵبژاردن بڕیارەکەی دادگا یاسایی نییە.
ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی هەموو لایەنێک پابەندی دەستوور بن.
تەنها سەرۆکی پەرلەمان بۆی هەیە کۆتایی بە ئەندامێتی پەرلەمانتار بهێنێت.
تەنها دادگای دادوەری بۆی هەیە لەسەر تاوانە جیاوازەکان بڕیار لە سەر پەرلەمانتار بدات.
تەنها بەپێی ماددەی 52ی دەستوور، دادگای باڵای فیدراڵی بۆی هەیە بەدواداچوون بکات، ئەویش لە سەر راست و دروستی ئەندامێتی پەرلەمانتار.
سکاڵاکەی پەرلەمانتار باسم خەشان لەبارەی پاڵپشتی کردنی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان ناڕاستە و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.
دادگای فیدراڵی بە مەبەست سکاڵاکەی باسم خەشان و لەیس دلێمی تێکەڵ کردووە.