گرنگ

لە دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵایەکی تر لەسەر محەمەد حەلبوسی تۆماردەکرێت

2023-11-15

 

لە دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵایەکی تر لەسەر محەمەد حەلبوسی تۆماردەکرێت
بوار: بەغدا

باسم خەشان، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە نیازە لە دادگای باڵای فیدراڵی سكاڵا لە دژی محەممەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی دوورخراوە تۆماربکات.

باسم خەشان راشیگەیاند، سکاڵاکەی بەهۆی دانانی شەش راوێژكار كە مەرجە یاساییەكانیان تێدا نییە سکاڵا لەسەر محەمەد حەلبوسی تۆمار دەکەم.

ئەو پەرلەمانتارە ستایشی دادگای فیدراڵی كرد، بەوەی مافی ئەندامییەتی لە حەلبوسی سەندووەتەوەو ئەوەشی راگەیاند، حەلبووسی دەستووری پێشێلكردووە، بۆیە ئەو بڕیارە لەجێی خۆیەتی.

رۆژی سێ شەممە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق مافی ئەندامێتی ناوبراوی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوەشاندەوەو بەو هۆیەشەوە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیش لە دەستدەدات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color