گرنگ

لە کەرکوک و موسڵ، یەکێتی و پارتی هەڵمەتێکی هێمنانەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەبەن


 

لە کەرکوک و موسڵ، یەکێتی و پارتی هەڵمەتێکی هێمنانەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەبەن

#بوار
چەند ڕۆژێکە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکردووە، هەر یەک لە پارتی و یەکێتی بەدوو لیستی جیاواز لەو هەڵبژاردنە بەشدارن.

بە پێچەوانەی هەڵبژاردنەکانی پێشوو، تا ئێستا ئەو دوو حیزبە لە کەمپینی هەڵبژاردنەکانیان هیچ لێدوانێکی دژ بە یەکتر یاخود هێرش کردنە سەر یەکتریان نەداوە.

لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو، پارتی و یەکێتی لە دەستپێکی هەڵمەتەکانیان زۆر بە چڕی هێرشییان دەکردە سەر یەکتر، بەڵام لەو هەڵبژاردنە تا ئێستا بەشێوەیەکی هێمنانە بانگەشەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color