گرنگ

پارتی و یەکێتی، رێککەوتنێکی نوێ واژوو دەکەن

2023-11-15

 

پارتی و یەکێتی، رێککەوتنێکی نوێ واژوو دەکەن

بوار، تایبەت
ئەو گفتوگۆیەی لە نێوان یەكێتی و پارتی بەڕێوەدەچێت ئامانجەكەی گەیشتنە بە ڕێككەوتنێكی نوێ لەنێوان ئەو دوو حیزبە.

دواین کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی رۆژی دوو شەممە لە نێوان مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە پیرمام بەرێوەچوو، کە بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار کەوتووە، ئەو کۆبوونەوەیە بۆ درێژەپێدانی گفتوگۆکانی نێوانیان بووە، کە تایبەتە بە واژووکردنی رێککەوتنێکی نوێ لە نێوان هەردوولا، ئەگەر بگەنە ئەنجام.

بوار زانیویەتی، پارتی و یەکێتی دەیانەوێت بە رێککەوتنێکی نوێ کۆتایی بە کێشەکانیان بهێنن، کە چەند ساڵێکە بەردەوامی هەیەو دەشیانەوێت هەر ئەو رێککەوتنە بکەنە جێگرەوەیەک بۆ رێککەوتنی ستراتیژی نێوانیان، کە ساڵانێکە کاری پێناکرێت.

زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، هەردوولا ئامادەییان نیشانداوە بۆ ئەنجامدانی ئەو رێککەوتنە، بەڵام ئەنجامەکەی ماوەتە سەر گفتوگۆکان، تا چەندێک دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی، یان لە هەوڵەکانیان بێئەنجامدەبن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color