گرنگ

چوارچێوەی هەماهەنگی رەتیدەکاتەوە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دوابکەوێت

2023-11-16

 

چوارچێوەی هەماهەنگی رەتیدەکاتەوە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دوابکەوێت

بوار: بەغدا
لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی جەختکراوەتەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەکاتی خۆیدا.

سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ میدیای عێراقی ئاشکرایکردووە، لەو کۆبوونەوەیەی شەوی رابردوو ئەنجامدراوە، هەموو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا کردووەتەوە.

سەرچاوەکە ئاشکراشیکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق تاوتوێکراون و باسیان لەوەش کردووە، ئەو دۆخەی هەیە رێگەنادەن کاریگەری لەسەر وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەبێت و دەبێت لەکاتی خۆی ئەنجامبدرێت.

بڕیارە لە ١٨ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێم بەرێوەچێت و ئێستا دەنگۆیەک هەیە، کە بەهۆی بارودۆخی سیاسی عێراق هەڵبژاردنەکە دوابخرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color