گرنگ

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاری هەڵوەشانەوەی گرێبەستی پاسەوانەکانی حەلبوسی رادەگرێت

2023-11-16

 

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاری هەڵوەشانەوەی گرێبەستی پاسەوانەکانی حەلبوسی رادەگرێت
بوار: بەغدا
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاری هەڵوەشانەوەی گرێبەستی پاسەوانەکانی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی راگرت و لەبارەی نووسراوەکەش لێکۆڵینەوە دەکات.

شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە روونکردنەوەیەک رایگەیاند، کارکردن بەو نووسراوە راگیراوە، بۆ هەڵوەشانەوەی گرێبەستی پاسەوانەکانی حەلبوسی دەرچووە.

شاخەوان عەبدوڵڵا راشیگەیاند، وەک سەرۆکایەتی پەرلەمان ئاگاداری ئەو نووسراوە نەبوون، کە رۆژی چوار شەممە دەرچووەو بڕیارێکی تاکەکەسی فەلاح مەترود بەڕێوەبەری گشتی بەشی کاروباری کارگێڕی بووە.

هەروەها رایگەیاندووە، سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریداوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو بابەتە پێکبهێنرێت، رێکاری پێویست بەرانبەر ئەو بەڕێوەبەرەش بگیرێتە بەر.

رۆژی چوار شەممە پەرلەمان بە نووسراوی ژمارە ٦٩٢١، بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە ٩/فیدراڵی/٢٠٢٣ ٤ ١١/١٤/٢٠٢٣ کە (تایبەت بوو بە هەڵوەشانەوەی ئەندامییەتی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمان)، بڕیاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانی تیمی پاسەوانی محەمەد ڕەیکان حەلبوسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان دەکرد.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color