گرنگ

لە کەرکوک هێزێکی زۆر بڵاوەیپێدەکرێت و سەرچاوەیەکیش هۆکارەکەی ئاشکرادەکات


 

لە کەرکوک هێزێکی زۆر بڵاوەیپێدەکرێت و سەرچاوەیەکیش هۆکارەکەی ئاشکرادەکات
بوار: کەرکوک
لە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممەوە هێزێکی زۆر لە سەرجەم ناوچەکانی کەرکوک بڵاوەیپێکراوەو سەرچاوەیەکیش هۆکارەکەی ئاشکراکرد.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، کە قسەی بۆ میدیای عێراقی کردووە، ئەو هێزەی لە بەیانی ئەمرۆوە بڵاوەیپێکراوە، پەیوەندی بە هاتنی خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی عەزمەوە بۆ شارەکە هەیە.

هەر بە گوێرەی سەرچاوەکە، خەمیس خەنجەر ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی کەرکوک دەکات و هێزە ئەمنییەکان بۆ رێگری لە روودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بڵاوەیان پێکراوەو خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە، هاتنی خەنجەر پەیوەندی بە بانگەشەی هەڵبژاردنەوە هەیە و هیچ پەیوەندییەکی بە بابەتی ترەوە نییە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color