گرنگ

4 سکاڵای تر چاوەڕێی محەمەد حەلبوسی دەکات

2023-11-16

 

4 سکاڵای تر چاوەڕێی محەمەد حەلبوسی دەکات
بوار: بەغدا

حیکمەت سلێمان، ئەمینداری گشتی پارتی نیشتمانی، پشتڕاستیکردەوە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان، دوای تەواوبوونی پارێزبەندییەکەی لە پەرلەمانی عێراق، ڕووبەڕووی چوار تۆمەتی دادوەری تر دەبێتەوە.

حیکمەت سلێمان لەمیانی لێدوانێکی رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، پەیوەندی بە سکاڵایەکی پەرلەمانتار لەیس دلێمی هەیە، کە ئەوە دۆسییەکی سەربەخۆیە.

ئەو راشیگەیاند، لەدوای تەواوبوونی ئەو رێکارانە، کە بۆ هەڵوەشانەوەی ئەندامییەتی حەلبوسی لەسەر بنەمای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەگرێتە بەر، حەلبوسی رووبەرووی چەند تۆمەتێکی تریش دەبێتەوە.

ئەو سەرکردە عێراقییە راشیگەیاند، 4 دۆسیەی گرنگ چاوەڕێی حەلبوسی دەکات ، کە دیارترینیان سندوقی ئاوەدانکردنەوەیە، لەبەر ڕۆشنایی بوونی سەرپێچی و گومانی گەورەو گەندەڵی لەو دۆسییەیە لە ئەنبار.

هەروەها رایگەیاند، ئەوە بەرپرسیارێتی دەستەی دەستپاکییە، کە دەبێت لەو بارەوە لێکۆڵینەوە بکات و سکاڵای خۆی تۆماربکات، ئاماژەی بەوەدا دەبێت سکاڵا لەسەر دۆسییەکانی تریش لەسەر حەلبوسی تۆماربکات، کە سێ دۆسییەی ترە و رووبەڕووی دادگای بکاتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color