یه‌كێتیى و پارتى و توركمانه‌كان چاوه‌ڕێى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى ده‌كه‌ن
پارتى و پێكهاته‌كان هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن
بوار، تایبه‌ت
دواى چه‌ندین دانیشتن و كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر سكاڵاكانى سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان هێشتا دادگاى فیدڕاڵى ئه‌نجامى سكاڵاكانى رانه‌گه‌یاندووه و ئه‌نجامه‌كه‌شى ئه‌گه‌رى هه‌یه كێشه لەنێوان حیزبەکانی کوردستان دروست بكات.
وابڕیاره رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو، 19ى 11، دادگاى فیدڕاڵى جارێكى دیكه له‌سه‌ر سكاڵاى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان و لیستى رافیده‌ین له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌سه‌ر پێنج ماده‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنى 2013ى په‌رله‌مانى كوردستان كۆببێته‌وه و هه‌ریه‌ك له پارتى، یه‌كێتیى و پێكهاته‌كان چاوه‌ڕێى بڕیارى كۆتایى دادگا ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر دادگا بڕیار له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى سكاڵاكه بدات ئه‌وا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به یاسایى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ساڵى 1992 به‌ڕێوه‌ده‌چێت و 5 كورسى كۆتایى توركمان نامێنێت و هه‌ڵبژاردن ده‌بێته چوار بازنه.
بوار زانیویه‌تى، یه‌كێتیى پێیوایه بڕیاره‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان ده‌بێت و پێكهاته‌ى توركمانیش هه‌وڵه‌كانیان به‌و ئاڕاسته‌یه ده‌ستكارى كورسى كۆتاكان نه‌كرێت و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له دژى ده‌وه‌ستنه‌وه و هه‌رچى پارتیشه چاوه‌ڕیى بڕیارى كۆتایى ده‌كات تاوه‌كو هه‌ڵوێستى خۆى له‌وباره‌یه‌وه بخاته‌ڕوو.
به‌پێى زانیارییه‌كان، پارتى زۆر به توندى دژى ئه‌وه ده‌وه‌ستێته‌وه سكاڵاكان په‌سه‌ند بكرێت له ئه‌گه‌رى په‌سه‌ندكردنیش ئه‌وا به ئه‌گه‌رێكى زۆر پارتى نوێنه‌رى خۆى له دادگاى فیدڕاڵى ده‌كشێنێته‌وه و هه‌ڵوێستى نوێ راده‌گه‌یه‌نێت.