گرنگ

بەدرۆن هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر

2023-11-17

 

بەدرۆن هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر

بوار،
دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 10:25 لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر کە پێشتر فڕۆکەخانەکە وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color