گرنگ

چوارچێوەی هەماهەنگی پشت لە حەلبوسی دەکات و چاوەڕێی ناوی جێگرەوەکەشی دەکات

2023-11-19

 

چوارچێوەی هەماهەنگی پشت لە حەلبوسی دەکات و چاوەڕێی ناوی جێگرەوەکەشی دەکات
بوار: بەغدا
عەلی فەتلاوی سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت: ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی هێزە سوننەکانە بۆ دیاریکردنی جێگرەوەیەک بۆ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق.

عەلی فەتلاوی دەشڵێت: دادگای فیدراڵی هەڵوێستی یاسایی خۆی سەبارەت بە محەمەد حەلبوسی و ئەگەری گەڕنەوەی بۆ پۆستەکەی یەکلاییکردەوەو ئەو بابەتە گەڵانەوەی نییە.

ئەو راشیگەیاند، بە گوێرەی بڕیاری دادگا، ئەندامێتی حەلبوسی لە ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی هاتووەو دەبێت لایەنە سونییەکان بە زوویی جێگرەوەیەک بۆ ناوبراو دیاری بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆپەکە ئێستا لە گۆڕەپانی هێزە سوننەکاندایە بۆ هەڵبژاردنی بەدیلێک بۆ حەلبوسی، لە ئێستاشەوە جوڵەیەک بەو ئاراستەیە هەیەو رەنگە بەم نزیکانە ئەو پرسە یەکلابکرێتەوە.

هەفتەی رابردوو دادگای باڵای فیدراڵی، ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمانی عێراق هەڵوەشاندەوە، ئەوەش بە تۆمەتی ساختەکردنی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق لەیس دولەیمی.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color