گرنگ

مستەفا چاوڕەش: لەسەدا 80 هێزەکانى یەکێتى خراونەتە سەر وەزارەتى پێشمەرگە

2023-11-19

 

مستەفا چاوڕەش: لەسەدا 80 هێزەکانى یەکێتى خراونەتە سەر وەزارەتى پێشمەرگە
بوار: سلێمانى
مستەفا چاوڕەش بەرپرسی هێزەکانی ٧٠ى یەکێتى نیشتمانى رایگەیاند، لە سەدا 80ى هێزەکانى حیزبەکەى خراوەتە سەر سەر وەزارەتی پێشمەرگەو داواشى کرد، سەرکردایەتى یەکگرتوو بۆ وەزارەتى پێشمەرگەش دانرێت.

مستەفا چاورەش لەمیانى لێدوانێکى رۆژنامەوانى راشیگەیاند، بە مەبەستى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە لە سەدا 80ى هێزەکانمان خستووەتە سەر وەزارەتى پێشمەرگە و پرۆسەکەش بەردەوامى هەیە

ئەو باسى لەوەش کرد، کە ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی خراونەتە سەر وەزارەتى پێشمەرگە نزیکی پێنج هەزار پێشمەرگەیە، ئەمە جگە لە لیواکان، کە سەرجەمیان خراونەتە سەر وەزارەتەکە.

ئەو داواى یەکگرتوویی لە وەزارەتى پێشمەرگەش کردو راشیگەیاند، پێویستە سەرکردایەتی وەزارەتی پێشمەرگەش یەکگرتوو بن، بۆ ئەوەى ئاوەکە لە سەرچاوەکەیەوە روون بێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color