گرنگ

دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵایەکی یەکێتی لەبارەی یاسای هەڵبژاردن یەکلادەکاتەوە

2023-11-19

 

دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵایەکی یەکێتی لەبارەی یاسای هەڵبژاردن یەکلادەکاتەوە
بوار: بەغدا
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دانیشتنێکی تایبەت لەبارەی سكاڵاكەی یەكێتی نیشتمانی سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدەدات.

دانیشتنەکەی دادگای فیدراڵی عێراق ئەمرۆ یەک شەممە ئەنجامدەدرێت، کە سکاڵاکەی یەکێتی لەلایەن زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنەكەی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لەسەر ماددەكانی (1-9-15-22-36)ی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان تۆماركردووە.

یەکێتی لەرێگەی ئەم سكاڵایەوە دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنی 25ی شوباتی داهاتووی كوردستان، كار بە یاسای ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراق بكرێت، كە ساڵی 1992 لەلایەن بەرەی كوردستانییەوە دەركراوە.

ئەگەر دادگا سكاڵاكەی یەكێتی یەکلابکرێتەوەو دادگا بڕیار بدات، ئەوە دەبێت دادوەرەكان سەرپەرەشتی پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن لەبری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، هەروەها (11) كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكانیش هەڵدەوەشێتەوە‌و تەنیا (5) كورسی "كۆتا" بۆ مەسیحییەكان دەمێنێتەوە.

هەروەها بەپێی یاسای ئەنجومەنی نیشتمانی، شێوازی هەڵبژاردنی كوردستان لە یەك بازنەییەوە دەگۆڕێت بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color