گرنگ

مەرجی کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت کێشە بۆ گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا دروستدەکاتەوە

2023-11-19

 

مەرجی کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت کێشە بۆ گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا دروستدەکاتەوە
بوار: تایبەت
مەرجی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان، کە کۆمپانیا بەرهەمهێنەکانی نەوتی هەرێمی کوردستانن، کێشەیان بۆ گفتوگۆکانی هەولێرو بەغدا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دروست کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کە بوار لە سەرچاوەیەکی ئاگادار دەستیکەوتووە، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێم سووربوون لەسەر داواکارییەکانیان و لە گفتوگۆیان لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت داوایان کردووە، بە هەمان گرێبەستەکانی پێشوو دەست بە بەرهەمهێنانەوەی نەوت بکەنەوە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، لە بەرانبەردا وەزیری نەوت ئەو مەرجەی رەتکردووەتەوەو سووربووە لەسەر ئەوەی رێککەوتنی نوێ بکەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

بوار زانیویەتی، کۆمپانیاکان بەنیازە بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت 26 دۆلار وەربگرن، هەرێمی کوردستانیش پێشنیازی 19 دۆلاری کردووە، بەڵام وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەی رەتکردووەتەوەو جەختیکردووەتە، ئەو بڕ پارە زۆرە، بەو پێیەی لە عێراق تەنیا 6 دۆلار تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color