گرنگ

بەرپرسێکی نوێ لە پشکی یەکێتی لە سلێمانی دەستبەکاردەبێت


 

بەرپرسێکی نوێ لە پشکی یەکێتی لە سلێمانی دەستبەکاردەبێت

بوار، سلێمانی

یەکێتی نیشتمانی کوردستان قایمقامی شارباژێری وەک جێگری پارێزگاری سلێمانی بە وەکالەت دیاریکرد.

بەپێی راگەیەنراوی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، بە ئامادەبوونی عەتا محەمەد نوێنەری جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئاوات محەمەد قائمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، دوابەدوای فەرمانی وەزاریی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی دەسەڵاتەکانی پارێزگار، چەند بەرپرسێک بۆ ئەرکە نوێکانیان لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا ڕاسپێردران.

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، شاهۆ عوسمان کەریم بۆ جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی بەوەکالەت، پێشتر قایمقامی شارباژێڕ بوو دەستبەکار بووە.

هەروەها عوسمان ئەنوەر محەمەد بۆ قائمقامی قەزای شارباژێڕ بەوەکالەت دەستبەکاربووە، هاوکات هەریەکە لە رەفعەت فاتیح رەشید بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ و هیوا محمد ساڵح بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی سیوەیل دەستبەکاربوون.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color