گرنگ

پارێزگاری کەرکوک ڕاگەیاندنی پشوو وەک بانگەشە بەکار دەهێنێت


 

پارێزگاری کەرکوک ڕاگەیاندنی پشوو وەک بانگەشە بەکار دەهێنێت

بوار: کەرکوک

ڕاکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک پاش ئەوەی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق بەهۆی خراپی کەش و هەواو مەترسی دروستبوونی لافاو ئەمڕۆ ۲۰ی ۱۱ یان کردە پشوو درەنگانی شەوی ڕابردوو لە پەڕەی تایبەتی خۆی پشوی لەکەرکوک ڕاگەیاند و لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەواڵی پشودا وێنەو ژمارەی خۆی و لیستەکەی و دروشمەکانی بڵاوکردەوە.

دوای کاردانەوەی فراوان لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەوەی ڕاگەیاندنی پشووی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکارهێناوە وێنەکەی خۆی و پۆستەکەی سڕیەوەو لەپۆستێکی تردا هەواڵی پشووی ڕاگەیاند.

ڕاکان جبوری سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی عەرەبیە و بەو پێیەی دەسڵاتی پشوو دراوەتە دەست پارێزگارەکان هاوڵاتیانی کەرکوک ناچارن لەڕێگای پەیجەکانی پارێزگار و ڕاگەیاندنەکانیەوە هەواڵی پشوو بزانن.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color