گرنگ

هۆشیار زێباری: بڕیاری لادانی حەلبوسی نادادپەروەرانەبوو

2023-11-20

 

هۆشیار زێباری: بڕیاری لادانی حەلبوسی نادادپەروەرانەبوو
بوار: دهۆک
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکرات دەڵێت: بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ لادانی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان "نادادپەروەرانە" بوو.

هۆشیار زێباری راشیگەیاند، ئەو بڕیارە کێشە دروست دەکات و کێشەکانیش دەبێتە هۆی دروستبوونی جەمسەربەندی لەناو پێکهاتەکانی عێراق و کێشەکانیش زیاتر دەکات.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دووپاتیشیکردەوە، ئەو بڕیارە سەلماندی دامەزراوەکانی عێراق، بەتایبەتی دامەرزاوە دادوەرییەکان سەربەخۆ نین و بڕیارەکان لە ژێر هەژموونی کەسانی تر دەردەکەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color