گرنگ

قوباد تاڵه‌بانی: هەرێم پێویستی بە دەستوورە بەڵام بە دەستوور کێشەکان چارەسەر نابن

2023-11-20

 

قوباد تاڵه‌بانی: هەرێم پێویستی بە دەستوورە بەڵام بە دەستوور کێشەکان چارەسەر نابن

بوار، دهۆک

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم دەڵێت، هەرێم پێویستی بە دەستوورە، بەڵام دەستور کێشە سەرەکیەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر ناکات وەک پرسی گرنگی بودجە و مووچە کە بوونەتە کێشەی گەورە لە کوردستان.

قوباد تاڵه‌بانی، لە کۆڕبەندی چوارەمی مێپس لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک وتیشی: بەبێ چارەسەرکردنی پرسی فێدڕاڵی پرسی دەستووری کوردستانیش چارەسەر نابێ و ئەم کێشانە پێکەوە بەستراون.

هەروەها وتی، پێویستە پێش هەموو شتێک ماڵی خۆمان رێکبخەینەوەو کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەین.

باسی له‌وه‌شكرد: "نابێ پەیوەندییمان لەگەڵ بەغدا فەرامۆش بکەین و دەبێ بەهێزی بکەین و بەردەوام بین لە گفتوگۆکان.

باسی له‌وه‌شكرد: "دامەزراندنی ئەنجومەنی فیدراڵی دەبێتە هۆی بوونی هاوسەنگی لەنێوان پێکهاتەکانی عێراقدا، پێویستە گفتوگۆی راستگۆیانە لەبارەی داهاتووی عێراقەوە هەبێت".

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color