گرنگ

پارێزگاری سلێمانی داوای کۆبوونەوەی بەپەلە دەکات خوێندنی ئەمساڵ لەسلێمانی ئەژمار دەکرێت؟


 

پارێزگاری سلێمانی داوای کۆبوونەوەی بەپەلە دەکات

خوێندنی ئەمساڵ لەسلێمانی ئەژمار دەکرێت؟

بوار، سلێمانی

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەری خوێندن دەکات و دەڵێت "ماف و مووچە و خوێندن نەکرێتە کارتی هەڵبژاردن".

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند "بۆ ئەوەی لە وتارەوە بۆ کردار بچین، پێویستە بەزوترین کات بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەبەشداریی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەکان و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایان و وانەبێژانی ناڕازیی کوردستاندا کۆببنەوەو ڕوون و ڕاست و ڕاشکاوانە؛ داهاتی گشتیی و مافی دارایی و موچەو پرۆسەی خوێندن؛ تاوتوێ بکەن و چارەسەر بکەن".

د.هەڤاڵ ئاماژەی بەوەکردووە "ماف و موچەو خوێندن نەکرێنە کارتی هەڵبژاردن و سازشی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان".

هەروەها دەڵێت "ڕاوێژو ڕاگۆڕینەوەو بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی هاووڵاتیان و نوێنەرانی هاووڵاتیان لە گەڵاڵەکردنی بڕیارو چارەسەرکردنی کێشەو گرفت و قەیرانەکاندا، (بە تایبەتیی کە لە ئێستادا پارلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان؛ ڕاگیراون)، مانا بە هاووڵاتیبوون و بە حکومڕانییەکی ڕەوا؛ دەبەخشێتەوەو، ڕێگا بە چارەسەرەکان و هێز بە بڕیارەکان؛ دەداتەوە".

پارێزگاری سلێمانی وتویەتی "بۆ هەمیشە؛ شوێنی کارو هۆڵەکانی خوێندن؛ پیرۆزترین شوێنن کە تیایاندا؛ هەموومان؛ بەیەکبگەین، ئیرادەمان؛ بۆ گۆڕانکاریی ڕیشەیی؛ یەکبخەین".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color