په‌رله‌مان نووسراوی بۆ جێگره‌وه‌ی حه‌لبوسی ئاراسته‌ی كۆمسیۆن كرد
بوار،
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نووسراوێكی ئاراسته‌ی كۆمسیۆن كرد بۆ دیاریكردنی جێگره‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی وه‌ك په‌رله‌مانتار.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سادق جومعه جێگری ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نووسراوێكی ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد.
بەپێی نوسراوەکە، داوا له كۆمسیۆن كراوه كه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته جێگره‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی دوورخراوه‌ی په‌رله‌مان وه‌ك په‌رله‌مانتار له بازنه‌ی یه‌كی پارێزگای ئه‌نبار دیاری بكات.